تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور پێشوازى لە بالیۆزى چیک لە عێراق دەکات

ژوور پێشوازى لە بالیۆزى چیک لە عێراق دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 کانونی دووەم 2010 00:00
رۆژى دووشەممە بەروارى 18/1/2010 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لە بارەگاى ژوور پێشوازیان کرد لە خاتوو (برۆنسیلاڤا) بالیۆزى چیک لە عێراق و (غازى خەیلانى) قونسولى فەخرى چیک لە هەولێر. لە دیدارێکدا هەردوولا تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کار بکەن بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکانى نێوان ولاتى چیک و کوردستان و درێژە بەو پرۆگرامە بدەن کە پێشتر بالیۆزخانەى چیک کارى لەسەر دەکرد وەک ئاسانکارى بۆ وەرگرتنى ڤیزا بۆ بازرگانانى کوردستان. بالیۆزى چیک ئاماژەى بەوەکرد کە ولاتى چیک چەندین پرۆژەى ئابوورى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە، بەلام دەیانەوێت بە چرى و بۆ ماوەى درێژ کۆمپانیاکانیان بێننە کوردستان بۆ کارى بازرگانى و وەبەرهێنان بۆ ئەم مەبەستەش ئاماژەى بەوە کرد کە بۆ پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر هەولى خۆیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەى زۆرترین کۆمپانیاى چیکى بێننە کوردستان بۆ بەشداریکردن لەو پێشانگایە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 844 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑