تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبازرگانانى تورکیا و مۆڵداڤیا سەردانى ژوور دەکەن

بازرگانانى تورکیا و مۆڵداڤیا سەردانى ژوور دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 کانونی دووەم 2010 00:00
رۆژى سێشەممە 26/1/2010 سەرۆکى ژوور پێشوازى لە بازرگانانى تورکیا و مۆڵداڤیا کرد، لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهێنانیان سەرۆکى ژوور باسى لە پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل تورکیا و دەرفەتى کارکردن لە کوردستان و ئاستى پێداویستیەکانى هەرێم لە رووى وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکالیدا روونکردەوە و لە پاشان وەلامى پرسیارەکانى ئەوانى دایەوە، دواتریش بە مەبەستى هاندانى بازرگانانى تورکیا و ولاتى مۆڵداڤیاى ئەوروپا تەئکیدى لەسەر هاوکاریەکانى حکومەتى هەرێم کردەوە و هەبوونى یاسایەکى پێشکەوتووى لە کوردستان کە بە یاسایەکى هاندەر و سەردەمیانە وەسف دەکرێت شى کردەوە کە دەتوانن وەبەرهێنە بیانیەکان سوودى لێوەرگربگرن. لە لایەکى تریش ئامادەیى خۆى دەربرى بۆ هاوکاریکردنى بازرگانان و کۆمپانیاکانیان بۆ کردنەوەى لق و ئۆفیس لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کە بە هۆیەوە دەتوانن بە ئازادى لە سەرتاسەرى عێراقدا کاربکەن لەبەر ئەوەى هەولێر دەروازەیەکى گرنگى ئابووریە بۆ هەموو عێراق. لە کۆتایى بازرگانانى تورکیا و مۆلداڤیا هەریەک بەجیا سوپاسگوزارى خۆیان ئاراستەى سەرۆکى ژوور کرد بۆ ئەو پێشوازی و روونکردنەوانەى کە پێى ئاشنا بوون.
ئه‌م بابه‌ته‌ 840 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑