تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى پۆلۆنى سەردانى ژوور دەکات .

شاندێکى بازرگانى پۆلۆنى سەردانى ژوور دەکات .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 02 کانونی یەکەم 2009 00:00
لە ڕۆژى 2/12/2009 دارا جەلیل خەیات پێشوازى لە شاندێکی تایبه‌ت به‌ بواری بانکی و دارایی پۆلۆنی کرد لە دانیشتنێکدا سەرۆکى ژوور دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە سیستەمى بانکى و پەیوەندى بانکەکانى هەرێم بە دەرەوە کرد و گرینگى کاراتر کردنى ڕۆلى بانکى لە کوردستان بە فاکتەرێکى زۆر گرینگ لە پەیوەندى و کارى بازرگانیدا وەسف کرد لە کاتێکدا کە لە کوردستان هێشتا بانکەکان نەیانتوانیوە تەواوى خزمەتگوزاری بانکى بۆ بازرگانان دەستەبەر بکەن . شانده‌که‌ لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەى باشترکردنى رۆلى بانکەکان و فراوانترکردنى خزمەتەکانیان باسى چەندین بەدیل و ڕێگەچارە کرد بۆ ئەوەى سیستەمى بانکى باشتر بکرێت و بازرگان و هاووڵاتیان سودى زیاتریان پێ بگات ، لەسەر بەدەستهێنان و گەیشتن بەو ئامانجە گفتوگۆیان کرد . وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا جارێکى تر ناوبراو بۆ ئەو مەبەستە سەردانى کوردستان بکاتەوە .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1166 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑