رێککه‌وتی 4/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز مایک تانگ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌نته‌ری بازرگانی تایوان له‌کوێت کرد، کهبهڕێزان کۆری هوا به‌رپرسی هۆبه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی بازاڕ له‌سه‌نته‌ری ناوبراو و، حازم حه‌سه‌ن ئه‌لعلی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌کۆمپانیای عێراقیه بۆ بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی یاوه‌ری بوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌رده‌وامی سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی وڵاتانی بیانی بۆ کوردستان ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستان و ئه‌و وڵاتانه فراوانتر ده‌کات، هیوای خواست که ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی میوان بناغه‌یه‌کی پته‌و له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا دابنێت.
هه‌روه‌ها وتی:"له‌نزیکه‌وه ده‌توانن ئاگاداری ره‌وشی ئابووری کوردستان بن، که‌له‌سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بازاڕدا گه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیه داواکارین ئه‌م زانیارییانه‌ی که وه‌ریده‌گرن له‌سه‌ر کوردستان بۆ هاوه‌ڵه‌کانتان له‌تایوان باس بکه‌ن، تاکو په‌له بکه‌ن و روو له کوردستان بکه‌ن، چونکه ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوه بۆ تایوانییه‌کان تاکو بێن و له‌پڕۆسه‌ی ئاودانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ماندا به‌شداری بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مایک تانگ که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان بۆ ژوور و ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌یان خسته‌روو که ئه‌ویش بۆ زانینی ره‌وشی بازرگانی و کاروباره‌کانی وه‌به‌رهێنانه له‌کوردستاندا.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان چه‌ندین پرسیاریان ده‌رباره‌ی بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز خه‌یات کرد و هاوکات وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
هه‌رله‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی که‌له‌داهاتوودا به‌دوو قۆڵی کار له‌سه‌ر سازدانی کۆربه‌ندێکی بازرگانی کوردستانی- تایوانی له‌هه‌ولێردا بکه‌ن. له‌کۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشوازیلێکردن و هاریکاریکرنی هه‌ر شاندێکی تایوانی که له‌داهاتوودا بێته کوردستان ده‌ربڕی.