رێککه‌وتی 4/6/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز ماکسیمیلیان بیروتی رێکخه‌ری پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تی له‌رێکخراوی یونیدۆ (ئوردن – عێراق)، بیرۆکه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی رێکخراوه‌که‌ی بۆ گه‌شه‌پێدان و دروستکردنی ناوچه پیشه‌سازییه‌کان له‌شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو.
له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنان و گوێبیستکردنی شاندی میوان، رایگه‌یاند:"بیرۆکه‌ی هاوکاریکردنی پیشه‌وه‌ر و دروستکردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا له‌لایه‌ن رێکخراوی (یونیدۆ)وه جێ بایه‌خی ژووری بازرگانییه به‌پله‌ی یه‌که‌م، چونکه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه به‌پاڵپشتیکردنی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زیاتر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"له پڕۆسه‌ی دووباره رێکخستتنهوهی ناوچه پێشه‌سازییه‌کاندا، ده‌بێت تێبینی و راو سه‌رنجی ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان و پیشه‌وه‌ران به‌بایه‌خه‌وه وه‌ربگیرێت، چونکه کاره‌که په‌یوه‌سته به‌ئێمه‌وه و پێویستیشه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان حکومه‌ت و ژووره‌کان و رێکخراوی ناوبراو و پیشه‌وه‌راندا هه‌بێت.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر، کۆمه‌ڵێک زانیاری خسته‌روو و هاوکات هیواشی خواست که سوودمه‌ندی یه‌که‌م له‌کاره‌که‌دا، خودی پیشه‌وه‌ران بن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ماکسیمیلیان بیروتی وێڕای ده‌ڕبڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازلێکردنیاندا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته روو که ئه‌ویش بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه که‌باسیان لێوه‌کردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌وان خوازیاری به‌هێزکردنی ههماههنگیهکانیانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که به‌تایبه‌تی ژووره‌کانی بازرگانی له‌کوردستاندا.
هه‌روه‌ها زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه چه‌ند ئامانجێک له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانیش گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و گه‌شه‌پێدان و رێکخستنه‌وه‌ی ناوچه پیشه‌سازییه کۆنه‌کان و، دروستکردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی نوێ به‌ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا."