بە مەبەستی روون کردنەوەی زیاتری چۆنیەتی باج وەرگرتن لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و گوێگرتن لە راو سەرنجی بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان رۆژی ١٩/٢/٢٠١٩ لەسەر داوای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کۆبوونەوەیەک سازکرا.
بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، د. کەمال وەرتی بەڕێوبەری گشتی باجەکان، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و پارێزەران لە ژووری بازرگانی هەولێر کۆبوونەوەیەک سازکرا.
لە كۆبوونەوەكە سیستمی نوێی وەرگرتنی باج لە بازرگانان شی كرایەوە ، بەپێی ئەو سیستمە بەرێژە باج لە سنوورەكان لە بازرگانان وەردەگیرێت ، رێژەكە لەسەر قازانجی خەملێنراو بۆ هەر بارێك كە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت ، بە جۆر و بری كالای هاوردەكراو دەگۆرێت .
دواتر پرسیاری ئامادەبووان لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی باج وەڵام ، هەروەها ئامادەبووان راو سەرنجی خۆیان و کێشە و گرفتەکانیان خستە روو بە هیوای چارەسەرکردنیان.

1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...