رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر بهشداری كردن سهردانی ژوور بكهن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له بهروارى 2 - 4/ 5/ 2024 دهيهمين پێشانگاى نێودهوڵهتى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گهنمهشامى، ساوار، مهعكهڕۆنى و تهكنهلۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوهندى ئهستهنبۆڵ له وڵاتى توركيا بهڕێوهدهچێت. ئارهزوومهندان دهتوانن بهشداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگهرى گشتى كۆمارى ميسرى عهرهبى كه بۆ ژوور نێردراوه، دهسهڵاتدارانى پهيوهنديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژوورهوهى فرياگوزارى دهروازهكانى گهيشتنى ميسرهوه بدرێته خاوهن پاسپۆڕتى عێراقى لهم پۆلانهى...
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە یاوەری مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور رۆژی ١٧/١/٢٠١٩ سەردانی بارەگای کەناڵی ئاسمانی (Kurdistan tv)یان کرد بۆ پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی.
یەكەم وتاری د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە كۆنفڕانسی دۆزینەوەی رێگاكانی هاوكاری بۆ پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران
رێزدار جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەریمی كوردستان
بەڕێز محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران
بەخێرهاتنێكی گەرمتان دەكەم
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خۆشحال و سەربەرزە بە سەردانتان ،
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەردەم لە ژێر رۆشنایی رێنماییەكانی جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كاری كردووە لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەكان لە گەل وڵاتان و بە تایبەتیش لە گەل كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێ ، ئەوە بوو پار ساڵ لە مانگی پێنج بە سەرپەرشتی بەڕێزیان كۆنفرانسێكی فراوانی هاوبەشمان ساز كرد بە ئامادە بوونی گەورە بەرپرسانی حكومی و كەرتی تایبەت لە كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراقی فیدراڵ وهەرێمی كوردستان لە پێناو پەرەپێدانی بەرژەوەندیە ئابووریەكان كە هەردوو لا لێی سوودمەند بن .
بەڕێز جەنابی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران:
ئێمە لەم بوارە بەردەوام دەبین لە كاركردن بە فەرمایشتەكانی جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پێمانخۆشە لایەنی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر كاربكات لە پێناو پەرەپێدانی بەرژەوەندیە ئابووریە هاوبەشەكان وەك دامەزراندنی كارگەی بەرهەم هێنان و چاڵاكیەكانی وەبەرهێنان لە هەرێم كە سوودمەند بێت بۆ هەردوو لا بە ئامانجی گواستنەوەی پەیوەندیە ئابووریەكان بۆ ئاستی ستراتیجی.
دوو بارە سوپاسی ئامادە بوونتان دەكەم
دووەم وتاری د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێرانی - عێراقی و شاندی بازرگانانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران
بسم الله الرحمن الرحیم
وقل اعملوا فسیری الله عملكم ورسوله والمۆمنون
صدق الله العڤیم
بەڕێزان بازرگان و خاوەن كارانی كۆماری ئیسلامی ئێران
بەڕێزان بازرگان و خاوەن كارانی كوردستان
بەیانیتان باش و بە خێر بێن
ئیمڕۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خۆشحالە بە پێشوازی كردن لە شاندی بازرگان و خاوەن كارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سازدانی دیدار لە گەل هاوتاكانیان لە هەرێمی كوردستانی عێراق .
هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە دێر زەمانەوە جۆرەها پەیوەندی بە یەكیان گرێ دەدات وەك پەیوەندیەكانی ئایینی و دراوسێیاتی و مرۆڤایەتی ...
ئێستاش پەیوەندیەكی تری بەهێز هاتۆتە ئاراوە ئەویش پەیوەندی ئابووری هاوبەشە كە لەم رێگەیەوە دەتواندرێت زیاتر لێك نزیك ببینەوە پەیوەندیەكان بەهێزتر بكەین.
بە هێزتركردنی پەیوەندی ئابووری هاوبەش هەموان لێی سوودمەند دەبن .
سازدانی ئەم دیدارە لە نێوان هەردوولا یەكێكە لە رێگە ئاسانكاریەكان بۆ مەبەستی سەرەوە ، بۆیە ئێمە وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هانی هەردوولا دەدەین كە پەیوەندیە بازرگانیەكان بتەوتر بكەن و لە هەمان كاتدا هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە كۆماری عێراقی فیدرال پابەندین بە بڕیارە ئابووریەكانی حكومەتی ناوەند.
بەرژەوەندی ئابووری هاوبەش وامان لێدەكات ببینە فاكتەری ئەرێنی لەم ناوچەیە ، بۆیە بە ئەوە هەوڵی هەموومان بێت
دووبارە بە خێر هاتنی مێوانان دەكەم
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...