ئێوارەى رۆژى یەک شەممە 11/10/2009 شاندێکى کۆمەلەى رۆژهەلاتى ناوەراست بە سەرۆکایەتى دیڤد لیلیۆد کە پێک هاتبوو لە ژمارەیەک خاوەن و نوێنەرانى ژمارەیەک کۆمپانیاى بازرگانى و پیشەسازى بەریتانى بەریتانى سەردانى ژووریان کردو لەگەل ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازانى کوردستان کۆبونەوە بە مەبەستى یەکتر ناسین و گفتوگۆکردن لەسەر کارى بازرگانى و پرۆژەى وەبەرهێنان لە کوردستان. دارا جەلیل خەیات لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى کۆمەلەکە ئاماژەى بە کۆبونەوەکانى لەگەل کۆمەلە و بازرگان و پیشەسازانى بەریتانیا لە لەندەن کە لە مانگى ئەیلولى رابردوو ئەنجامیاندابوو، لە هەمان کاتیشدا بە ئیجابى وەسفى کرد و خۆشحالیخۆى بۆ لە بەرامبەر هاتنى شاندەکە دەربرى و بە هەنگاوێکى گرنگى دانا بۆ بەرەو پێش چوونى پەیوەندى ئابوورى لە نێوان کوردستان بەریتانیادا. دیڤد لیلیۆد سەرۆکى شاندەکە حۆشحالیخۆى لە بەرامبەر پێشوازى گەرمى ژوور دەربرى و ئارەزووى دروستبوونى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى لە نێوان کوردستان و بەریتانیادا بە مەبەستى ئەو سەردانەیان دەربرى و گەشبینى خۆى بە دوارۆژى پەیوەندیەکان دەربرى، شاندى میوان و بازرگان و پیشەسازانى هەولێر لەگەل یەکتریدا کۆبونەوەى دووقۆلیان ئەنجامدا و لەگەل یەکتریشدا دەربارەى کارى بازرگانى و ئابوورى هاوبەش گفتوگۆیان کرد.