تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندى بازرگانى فەرەنسى بەشداربوو لە پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر لە ژوور مێواندارى کران

شاندى بازرگانى فەرەنسى بەشداربوو لە پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر لە ژوور مێواندارى کران

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2009 00:00
ئێوارەى رۆژى دوو شەممە 13/10 بە مەبەستى لە یەکتر نزیک بوونەوە و پەیداکردنى ئاشنایەتى زیاتر لە نێوان بازرگان و پیشەسازانى هەولێر و خاوەن و نوێنەرانى کۆمپانیا فەرەنسیەکان بە ئامادەبوونى فریدریک تیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى و ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاکانى هەولێر شاندێکى بازرگانى فەرەنسى کە پێک هاتبوو لە نوێنەرانى کۆمپانیا بەشداربووەکانى پێنجەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر کە لە ماوەى 12-15/10/2009 لە هەولێر بەرێوەدەچێت کۆبونەوەیەکى فراوان لە هۆلى کۆبونەوەکان لە بارەگاى ژوور سازکرا. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە گرنگى پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازان کرد و هەولەکانى ژوورى بۆ بەهێزکردنى ئەو پەیوەندیانە شى کردەوە کە بە بەردەوامى هەولى ئەوە دەدەن لەو بوارانە چالاکانە کار بکەن بۆ ئەوەى ئەو ئەرکەى لەسەر شانیانە وەک ژوورى بازرگانى جێبەجێى بکەن و خزمەت بە بازرگانان و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بکەن، هەروەها رۆڵى قونسولى فەرەنساى بەرزنرخاند کە هەمیشە هاوکار بووە بۆ فراوانترکردنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل فەرەنسا.. قونسولى فەرەنسا خۆشحالیخۆى دەربرى بۆ سازکردنى کۆبونەوەکە و لە ووتەیەکدا هانى ئامادەبووانى دا بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەرێم و فەرەنسادا وە هەروەها پشتگیرى و هاوکاری خۆشى بۆ سەرکەوتنى کارەکان دەربرى.. دواتر بوار درا بە ئامادەبوان بۆ پرسیار و گرێدانى کۆبونەوەى دووقۆلى وە بۆ زیاتر رێز لێنان لە کۆمپانیا فەرەنسیە بەشداربووەکان ئامادەبووانى ئەم کۆبونەوەیە دواى کۆتایى هاتن لە لایەن ژوورەوە میواندارى کران.
ئه‌م بابه‌ته‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑