تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکى ژوور بەشدارى لە سیمینارى پێشخستنى (فامیلى فەن) دەکات

سەرۆکى ژوور بەشدارى لە سیمینارى پێشخستنى (فامیلى فەن) دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 کانونی دووەم 2010 00:00
ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە 14/1 سەرۆکى ژوور بەشدارى لەو سیمینارەدا کرد کە کۆمپانیاى دارین سازی کردبوو بە مەبەستى کۆکردنوەى را و سەرنج دەربارەى پێشخستنى پرۆژەى فامیلى فەن لە هۆلى هوتێل شیراتۆن سازی کردبوو، ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆکى رێکخراوە پیشەییە پەیوەندیدارەکان و خاوەن کار و بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیا و خەلکانى شارەزا لە بوارى پرۆژەدا ئامادەبوون. دواى ئەوەى کە سیمینارەکە بە وتارى ملا شین خاوەن کۆمپانیاى دارین کرایەوە کە تیایدا جگە لە باسکردنى مێژووى دامەزراندن و چۆنیەتى کارکردنى کۆمپانیاکەیان ئامانجى سیمینارەکەى لە چوارچێوەى وەرگرتنى را و سەرنج بۆ پێشخستنى پرۆژەى (فامیلى فەن) دا کە پرۆژەیەکى گرنگى کۆمپانیاکەیانە لە شارى هەولێردا چرکردەوە. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بەو بۆنەیەوە ووتەیەکى پێشکەش کرد و رۆلى کۆمپانیاى دارین و خاوەن و هاوکارەکانى بەرزنرخاند و تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستان پرۆژەکەى بە شاکارێکى دیکەى کەرتى تایبەت لە قەلەمدا و سوپاسى پشتگیریەکانى حکومەتى هەرێمى کرد و ئامادەیى خۆى دەربرى بۆ هاوکارى کردنى خاوەن پرۆژەکان و سەرجەم ئەندامانى ژوور بۆ ئەوەى بتوانن لە کارەکانیاندا زیاتر کاراو چالاک بن و تواناکانى خۆیان بسەلمێنن و بەشێوەیەکى چرتر بەشدارى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستاندا بکەن و هیواى خواست کە بەشداربوانى سیمینارەکە سودبەخش بن بۆ باشترکردنى ەو خزمەتانەى کە ئەو پرۆژەیە پێشکەش بە هاولاتیانى دەکات.
ئه‌م بابه‌ته‌ 840 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑