ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دەربارەی مەرجەكانی مۆڵەتی هاوردەكردن، كۆبوونەوەیەك سازدەكرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 18 کانونی یەکەم 2014 09:03
لەسەر داوای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكاری وەزارەتی بازرگانی بۆ دەركردنی رێنمایی نوێ و دانانی مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی خۆراك رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 24/12/2014 لە بارەگای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتەكانی بازرگانی، كشتوكاڵ و تەندروستی وە بەشداری نوێنەرانی ژوورەكانی بازرگانی و ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی خۆراك كۆبوونەوەیەك سازدەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە نیازە بە مەرج و رێنمایی تازە كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن رێك بخات،  لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی دا ، بۆیە چەندین مەرجی تازەی بۆ پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردن ئامادەكردووە و رێنمایی نوێ ی بۆ ئەو كارە داناوە، بۆ ئەوەی بازرگانان و هاوردەكاران لەسەر ئەو بابەتە قسەی خۆیان هەبێت و لەگەڵ توانا و بەرژەوەندیەكانی ئەوانیشدا بگونجێت لە كۆبوونەوەكەدا ئەو مەرج و رێنماییانە دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت بەر لەوەی بخرێتە واری جێ بەجێ كردنەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌