ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سیمینارێك دەربارەی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت بەڕێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 15 کانونی یەکەم 2014 09:06
لە درێژەی كار و چالاكیەكانی ژووری بازرگانی رۆژئاوای سوید بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان بە هاوكاری سەنتەری زانیاری پەرەپێدانی كار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژانی 8 و 9/12/2014 بە ئامادەبوونی فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان  لە سەننتەری رۆشنبیری ژوور سیمینارێك دەربارەی هەماهەنگی نێوان شارەزا و نەشارەزایان لە بواری بەرێوەبردنی پرۆژە ئابووریەكاندا بە سەرپەرشتی و شرۆڤە كردنی خاتوو لوسیا سپڤێرد ئابووریناسی سویدی بەڕێوەچوو.
لەو سیمینارەدا میكانیزمی چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەماهەنگی لە نێوان كەسانی خاوەن ئەزموون و نەشارەزا بە شێوەیەكی پراكتیكی شی كرایەوە بەمەبەستی جێبەجی كردنی ئەو بەرنامەیە لە لایەن ژووری بازرگانی هەولێر لەژێر چاودێری و هەماهەنگی ژووری بازرگانی سوێد لەپێناو برەو دان بە كەرتی تایبەت و كەیەكێكە لە ئەركەكانی ژوورە بازرگانیەكان بە شێوەیەكی گشتی .
 سەردانی ئەم شاندە بەشێكە لە پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی سوید لە گەڵ هەولێر و سلێمانی.
 
شایانی باسە ووشەی مێنتۆر(Mentor)  زاراوەیەكی نوێ یە لە بواری ئابووری مەبەست لێ ی كەسی شارەزاو خاوەن ئەزمونە لە بواری جیاجیادا هاوكاری ئەو خاوەنكارانە دەكات كە پێویستیان بە زانیاری هەیە. 
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 18 کانونی یەکەم 2014 09:11