ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور بەشداری لە رێورەسمی كردنەوەی دەیەمین پێشانگای نێودەولەتی هەولێردا دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 10 کانونی یەکەم 2014 08:31
رۆژی 9/12/2014 بە ئامادەبوونی وەزیرانی داد و شارەوانی و كارەبا و كشتوكاڵ و  پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وخاوەنكاران و خاوەن كۆمپانیا لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوە.
ئەم پێشانگایە تایبەت بوو بە بوارەكانی پیشەسازی و كارەبا و كشتوكاڵ 250 كۆمپانیای بیانی بەشداری تێدا دەكەن كە 7 ووڵاتی ئەوروپی و 4 ووڵاتی عەرەبی و كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا و هیند و ئەمریكا و ووڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیان.
ئەم پێشانگایە لە 9 تا 11/12/2014 بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە كاتژمێر 11 بۆ 6ی دەرگای بە رووی میوانان كراوە دەبێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 29 کانونی یەکەم 2014 09:43