ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور وەك باشترین كەسایەتی ئابووری و مرۆیی سالی 2014 دیاریكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014 10:40
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە باشترین كەسایەتی ئابووری و مرۆیی ساڵی 2014 دەستنیشان كرا، هەروەها بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێ بەخشرا.
لە رێورەسمێكدا لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 7ی كانونی یەكەم بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و رێكخراوی مەدەنی و مامۆستایانی زانكۆو خاوەنكارو بازرگان و پیشەساز، زانكۆی لاهای هۆڵەندی بۆ زانستە پراكتیكیەكان دكتۆرای فەخری لە بواری زانستی ئابووریدا بە دارا جەلیل خەیات بەخشی.
هاوكات یەكێتی نێودەوڵەتی كارگێڕان و ئابووریناسانی ووڵاتانی ئەوروپا خەڵات و نازناوی باشترین كەسایەتی ئابووری و مرۆیی ساڵی 2014ی پێ بەخشی.
ئەم خەڵاتكردنانەی دارا جەلیل خەیات لە بڕی هەوڵ و كۆشش و چالاكیەكانی ناوبراوە لەو جومگانەی كاركردندا كە رۆلی تێدا بینیوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014 11:04