ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ساڵی داهاتوو سودان کونسوڵگەری گشتی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014 10:39
ساڵی داهاتوو سودان کونسوڵگەری گشتی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە
 
رێککەوتی ٨/١٢/٢٠١٤ دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازییان لە ئادەم عوسمان محەممەد راوێژکار لە باڵیۆزخانەی سودان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوایان خواست کە ئەوانیش لە رێگەی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی خۆیانەوە بە شداربن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان و بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵی کە پێشکەوتوون.
شاندی میوان ئەوەشی خستەروو کە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریەکانمان لە ئەولەویەتی کارەکانمانە داواشی کرد کە هەرێمی کوردستانیش بەشدار بێت لە پرۆسەی وەبەرهێنان لە ووڵاتی سودان و بەشداربن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سودان، لە گرنگترین هەنگاویشماندا بڕیارمانداوە لە ساڵی ئایندە کونسوڵگەری خۆمان لە شاری هەوڵێر بکەینەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی ژوور دەست خۆشی ئەم هەنگاوانەی لێکردن و رایگەیاند کە یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکان بۆ پێشخستنی ئابووری و کەرتی بازرگانی کردنەوەی کونسوڵگەرییە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک و پاڵپشتیەک.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1475 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 10 کانونی یەکەم 2014 08:29