تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵساڵی داهاتوو سودان کونسوڵگەری گشتی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە

ساڵی داهاتوو سودان کونسوڵگەری گشتی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014 10:39
ساڵی داهاتوو سودان کونسوڵگەری گشتی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە
 
رێککەوتی ٨/١٢/٢٠١٤ دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازییان لە ئادەم عوسمان محەممەد راوێژکار لە باڵیۆزخانەی سودان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوایان خواست کە ئەوانیش لە رێگەی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی خۆیانەوە بە شداربن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان و بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵی کە پێشکەوتوون.
شاندی میوان ئەوەشی خستەروو کە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریەکانمان لە ئەولەویەتی کارەکانمانە داواشی کرد کە هەرێمی کوردستانیش بەشدار بێت لە پرۆسەی وەبەرهێنان لە ووڵاتی سودان و بەشداربن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سودان، لە گرنگترین هەنگاویشماندا بڕیارمانداوە لە ساڵی ئایندە کونسوڵگەری خۆمان لە شاری هەوڵێر بکەینەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی ژوور دەست خۆشی ئەم هەنگاوانەی لێکردن و رایگەیاند کە یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکان بۆ پێشخستنی ئابووری و کەرتی بازرگانی کردنەوەی کونسوڵگەرییە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک و پاڵپشتیەک.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1467 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 10 کانونی یەکەم 2014 08:29

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑