تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکۆنفرانسی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا سازدەکرێت

کۆنفرانسی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا سازدەکرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014 10:37
کۆنفرانسی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا سازدەکرێت
 
رێککەوتی ٨/١٢/٢٠١٤ چابا ڤیلیسکینی کونسوڵی گشتی هەنگاریا بە یاوەری ئێشتڤان ئێمری کونسوڵی بازرگانی لە کونسولگەری گشتی هەنگاریا لە هەولێر سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و ئیش و کاری کۆمپانیا بیانیەکان لە هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها گرنگترین کاری ئەو پرۆژانە خرانە روو کە ئێستا لە لایەن کۆمپانیا بیانیەکان ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو لا کرا و ئاڵوگۆڕکردنی سەردانی شاندی بازرگانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
بڕیاریشدرا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفڕانسێکی ئابووری هاوبەش لە نێوان هەردوولا سازبکرێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 10 کانونی یەکەم 2014 08:28

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑