ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی ژووری بازرگانی شاری موش سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 09 حوزەیران 2014 10:35
رۆژی 4ی حوزەیران شاندێكی ژووری بازرگانی و بازرگانانی شاری موشی توركیا بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەو ژوورە سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و روونیان كردەوە ئەوە یەكەم جارە سەردانی هەرێم دەكەن و ئامانجیشیان بۆ لە نزیك ئاگاداربوونە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و زانینی یاسا و رێساكانی چۆنیەتی دامەزراندنی كۆمپانیا و كردنەوەی لق بریاریشیاندا لە ماوەی داهاتوو بە كۆمەڵێك كۆمپانیاو بازرگانانی  ترەوە سەردانی هەولێر بكەن و لقی كۆمپانیای خۆیان بكەنەوە، داوەتێكیشیان پێشكەشی ژوور كرد بۆ ئەوەی سەردانیان بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و یاسا و رێساكانی چۆنیەتی دامەزراندن و كردنەوەی لقی كۆمپانیا و كارگەی بۆیان روون كردەوە و پاڵپشتی ژووریشی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك دەربڕی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌