رێککه‌وتی 30/9/2013، له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئابووری کوردستان بۆ رۆژنامه‌ی (stars & stripes)ی ئه‌مه‌ریکی دوا.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، که له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز رۆژنامه‌نووس هیس دراوزن وێڕای ناساندنی خۆی و رۆژنامه‌که‌ی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور و رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌ربڕی که له‌رێیه‌وه توانیویه‌تی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ساز بکات، پاشان باسی له‌سروشتی کاری میدیای رۆژنامه‌ی (stars & stripes) کرد، که رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکییه و ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانییه تایبه‌ت به‌ره‌وشی ئابووری له‌هه‌رێمی کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی رۆژنامه‌وانی میوان، له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا به‌گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارامه و ئاسایش تێدا به‌رقه‌راره و خاوه‌نی بودجه‌یه‌کی باشه که یارمه‌تیدره بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گرنگی جۆراجۆری سه‌رمایه‌گوزاری، هه‌روه‌ها له‌کوردستاندا نه‌وتێكی زۆر هه‌یه و ئه‌مه‌ش وایکردووه که ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای نه‌وتی وڵاته‌کان رووی تێ بکه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ئاماژه‌ی به‌کاروباره‌کانی ژووری بازرگانی کرد و، وتی:"ئێمه رۆژانه له‌پێشوازی شاندی وڵاتانداین به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا و به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری بازرگانیدا."
هه‌ر له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌پاش ساڵی 1991 ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رۆڵی گرنگی بینیوه له پاراستنی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس، هه‌ر له‌ماوه‌یه‌دا و تاکو ئێستا حکومه‌تی کوردستان پاڵپشتی له‌که‌رتی تایبه‌ت کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌رته گرنگه‌ی کوردستان.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی رۆژنامهوانهکهدا سه‌باره‌ت به‌هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ سه‌ر پایته‌ختی کوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور، وتی:"له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا هێزه‌کانی ئاسایش کوردستانیان له‌م جۆره هێرشانه پاراستووه، هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌و ماوه‌یه رووداوی دیکه‌ی له‌و جۆره روویاندا، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه که به‌هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌کانمان جارێکی دیکه هێرشی دیکه‌ی تیرورێستی له‌م جۆره رووناداته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیادا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور، وتی:"په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا زۆر باشه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام هیواخوازین که په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا پێشتر بکه‌وێت."
له‌کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئابووری کوردستان وتی:"ئێمه پێمان وایه که بواری ئابووری و به‌تایبه‌تی سێکته‌ری بازرگانی کوردستان له‌گه‌ڵ زیاتربوونی داهاتی هه‌رێم و به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان حکومت و که‌رتی تایبه‌ت گه‌شه‌ی گه‌وره‌تر به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆیان له‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی زیاتر و زیادکردنی هه‌لی کار و چه‌ند بوارێکی دیکه‌ی گرنگدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌پاش ته‌واوبوونی پڕۆژه ستراتیژییه نه‌وتییه‌کانیدا هه‌رێمی کوردستان ته‌نها پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت."