له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێرله‌ندای باکوور، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا کۆبوویه‌وه.
پاش گه‌یشتنی بۆ (به‌لفاست)ی پایته‌ختی ئێرله‌ندای باکوور، شاندی هاوبه‌شی حكومەت و که‌رتی تایبه‌ت له‌هەرێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی کوردستان و، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، وەزارەتهکانی (خوێندنی باڵا و ناوخۆ و كشتوكاڵ) و، هه‌ردوو دەستەی وەبەرهێنان و گەشتو گوزار پێکهاتبوو، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام دا.
له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کاندا، هه‌ردوولایان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێرله‌ندا جه‌ختیان له‌سه‌ر کاراکردن و جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه کردۆته‌وه، که به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرله‌ندای باکووردا واژۆکراوه، ئه‌ویش له‌رێی دانانی میکانزیم و هەنگاونانی کرده‌نی له‌پێناو خزمەتكردن بههەردوولادا.
له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ئه‌و وڵاته ئاشکرا کرد و، وتی:"ئێمه به‌یاوه‌ری شانده‌که‌ی هه‌رێم سه‌ردانی شاری (به‌لفاست)مان کرد، له‌وێ چه‌ندین دیداری گرنگمان ئه‌نجام دا، له‌وانیش له‌رێککه‌وتی 27/8، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی ده‌زگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئێرله‌ندا کۆبووینه‌وه و، تێدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و ئێرله‌ندا کرا."
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا به‌ڕێزیان وتی:"هه‌مان رۆژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌زگه‌ی خاوه‌نکارانی ئێرله‌ندا ناسراو به(CBI) گرێدا، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولامان باسمان لهبهیهکگهیاندنی بازرگان و پیشه‌وه‌رانی کوردستان و ئێرله‌ندا کرد."