رێککه‌وتی 25/8/2013، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ویڵسۆن مایه‌رز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرام له‌رێکخراوی دادوه‌ری بۆ هه‌مووان (Access to justice program)ی ئه‌مه‌ریکی له‌عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کرده‌وه له‌یارمه‌تیدانی ئه‌و توێژانه‌ی که توانای داراییان سنوورداره.
دواتر، به‌ڕێز ویڵسۆن مایه‌رز وێڕای ده‌ربڕێنی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌ی به‌کار و پڕۆژه‌کانی رێکخراوه‌که‌ی کرد و، وتی:"رێکخراوه‌که‌ی ئێمه بۆ مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌رووی یاساییه‌وه له‌و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێکهێنراوه که که‌م ئه‌ندامن یاخود توانای داراییان که‌مه."
روونیکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌م رێکخراوه به‌یارمه‌تی ئاژانسی USAID ی ئه‌مه‌ریکی پێکهێنراوه و، ئێستاش هاتوونه‌ته کوردستان و لقی خۆیان کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها نیازیان وایه که کاروچالاکییه‌کانی رێکخراوه‌که له‌سایه‌ی یهرمهتیدان و پشکداریکردنی ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواره‌که و به‌تایبه‌تی که‌رتی تایبه‌ت فراوان بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌پاش ته‌وابوونی واده‌ی چالاکییه‌کانیان له‌مانگی ئابی 2015دا به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان به‌رنامه‌ی داهاتووی رێکخراوه‌که‌ی رایگه‌یاند و وتی:"له‌به‌رنامه‌دایه که‌له‌مانگی داهاتوودا کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی خۆمان له‌هه‌ولێر ببه‌ستین، پێشمان خۆشه که ژووری بازرگانی رۆڵێکی سه‌ره‌کی له‌و بواره‌دا بگێڕێت، هه‌روه‌ها رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و کۆمپانیاکانیش بانگهێشتی ئه‌و کۆنفڕانسه ده‌کرێن."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی پاش گوێبیستکردنی شاندی میوان، ده‌ستخۆشی له‌رێکخراوی ناوبراو کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌یان که پێشکه‌شیان به‌هاووڵاتیان کردووه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراو خسته روو.