رێککه‌وتی 20/5/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (دیلویت ئاند تووش)ی نێوده‌وڵه‌تی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌بواری گه‌شتیاریدا.
روونیشکرده‌وه که رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر له‌گه‌شتیاران له‌وڵاتانی جیهانه‌وه روو له‌شاره‌کانی هه‌رێم ده‌که‌ن، بۆیه ئێستا بواری گه‌شتیاری جێی بایه‌خی حکومه‌تی هه‌رێمه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌تایبه‌تی هۆتێل مۆڵه‌تی دروستکردنیان پێدراوه و له‌لایه‌ن سهرمایهگوزارانهوه جێبه‌جێ ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ شاندی میوان خواست له‌کاره‌کانیاندا و ئاماده‌یی ژووریشی ده‌ربڕی بۆ هاریکردنیان.
لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان عیسی میسری له‌لقی هه‌ولێر و مارتن کووپه‌ر له‌لقی دوبه‌ی و جۆناسان واڵ له لقی قه‌ته‌ری سه‌ر به‌کۆمپانیای ناوبراو، سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها به‌جیا باسیان له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان کرد، که له‌بواری گه‌شتیاری به‌تایبه‌تی له‌دروستکردنی هۆتێلدا کار ده‌کات و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پڕۆژه‌کانیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، راشیانگه‌یاند که کوردستان جێیه‌کی زۆر باش ده‌بێت بۆ پڕۆژه‌ی گرنگی داهاتووی کۆمپانیاکه‌یان.