رێککه‌وتی 7/2/2013، له‌میانه‌ی دیداری نێوانیاندا له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و یاکوپ پرادا باڵیۆزی رۆمانیا له‌به‌غدا و سه‌رۆکی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر، تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیازکراوی گرنگیان کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئامادبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، رۆڵی به‌ڕێز باڵیۆزی له‌پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا به‌رز نرخاند و وتی:"هاتنی به‌رده‌وامی نوێنه‌ر و شانده رۆمانییه‌کان بۆ ژوور، ئاسۆی کارکردنی هاوبه‌شمان روونتر ده‌کات."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز داراجهلیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌نجامی پێشتری ئه‌و کۆربه‌نده ئابورییه‌ی که‌ساڵی رابردوو له‌نێوان هه‌ردوولادا له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانیکردنی شاندێكی شاری (براشۆڤ)ی ئه‌و وڵاته‌ش که‌له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا ساڵی رابردوو رێککه‌وتننامه‌ی دهستهخۆشکیان له‌گه‌ڵ پارێزگه‌ی هه‌ولێردا واژۆکرد.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز یاکوپ پرادا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر دووباره سهردانکردنهوهیان بۆ ژوور، کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگی وروژاند، له‌وانیش بیرۆکه‌ی ده‌ستپێکردن به‌پڕۆژه‌ی دروستکردنی کارگه‌ی تراکتۆر له‌لایه‌ن رۆمانییه‌کان له‌شاری سلێمانی، هاوکات به‌گرنگیان زانی که پڕۆژه‌ی دیکه‌ی هاوشێوه وه‌ک دامه‌زراندنی کارگه‌ی دروستکردنی پاس یان هه‌ر کارگه‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگ له‌شاری هه‌ولێر و له‌داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
له‌میانه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، هه‌ردوولا تاوتوێی رێگه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان دا له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا، ئه‌ویش به‌ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و گرنگ له‌بواره‌کانی کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار و گواستنه‌وه‌ی گشتی و رووپێوی زه‌ویدا.
له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی که بڕیار و راسپارده‌کانی پێشووی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌ردوولا له‌بواری ئابووریدا به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه، تاکو ببێته هانده‌رێک بۆ پێشخستنی کاره هاوبه‌شه‌کان.