رێککه‌وتی 27/8/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان که‌یس دێمپستێر جێگری سه‌رۆکی هۆبه‌ی کڕین و فرۆشتن و مایکڵ سی مالۆن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار و به‌سام ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری کڕین و فرۆشتن له‌کۆمپانیای (ئێف ئێم ئێس)ی ئه‌مه‌ریکی کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز که‌یس دێمپستێر وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان و وتی:"کۆمپانیاکه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کار ده‌کات و له‌چه‌ندین وڵاتی جیهاندا لقی کردۆته‌وه، کاره‌کانی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بیره نه‌وتییه‌کاندایه" هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته‌روو و وتی:"خوازیارین که له‌کوردستاندا وه‌ک هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی جیهانی بتوانین ده‌ست به پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانمان بکه‌ین." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات به‌شاندی میوانی راگه‌یاند و وتی:"ئێستا له کوردستاندا ره‌وشه‌که بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌کی بیانی و ناوخۆییش له‌باره، ئێستا هه‌لی کارکردن له‌به‌رده‌ستدایه چونکه کوردستان له‌سه‌ره‌تایه‌کی مێژوویدایه بۆ گه‌یشتن به‌قۆناغێکی زێڕین و گه‌شه‌سه‌ندوو، نابێت وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان له‌ده‌ستی بده‌ن، هاوکات تیشکیشی خسته سه‌ر که‌رتی نه‌وت له کوردستاندا که ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی کاری تێدا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات، زانیاریشی له‌باره‌ی چۆنێتی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ژوور به‌کۆمپانیا و بازرگانان و چۆنێتی دامه‌زراندنی کۆمپانیا یان کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی شاندی میوان ده‌ربڕی.