تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكى ژوور به‌شداری له‌ پێشانگا و كۆنفڕانسى MUSIAD EXPO 2022 له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌كات

شاندێكى ژوور به‌شداری له‌ پێشانگا و كۆنفڕانسى MUSIAD EXPO 2022 له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 03 تشرینی دووەم 2022 09:32
رۆژى 2/11/2022 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كه‌ پێكهاتبوون له‌ باقى محه‌ممه‌د هادى، مسته‌فا محه‌ممه‌د خدر، سه‌دره‌ددين كه‌مال و ماجد جه‌لال خه‌ليل ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و ناتق عه‌بدولره‌حيم سادق له‌ به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ ژوور به‌شدارن له‌ پێشانگا و كۆنفڕانسى MUSIAD EXPO 2022 كه‌ له‌ وڵاتى توركيا له‌ شارى ئه‌سته‌نبۆڵ سازده‌كرێت.
له‌م پێشانگايه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌ به‌شێكى به‌رچاو له‌ كۆمپانياكانى جيهان له‌ سێكته‌رى جياواز به‌شدارن، له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه‌ كۆنفڕانسێك سازكرا چه‌ندين وتار پێشكه‌شكرا باسيان له‌ پێشكه‌وتنى كه‌رتى ئابوورى و بازرگانى كرد له‌ ناوچه‌كه‌ به‌تايبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيانه‌.
شاندى ژوور دواى به‌شداريكردنيان له‌ كۆنفڕانس سه‌ردانى پێشانگايان كرد و به‌شه‌كانيان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان سازكرد له‌گه‌ڵ به‌شداربووانى ئه‌م پێشانگايه‌ و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانيا به‌شداربووه‌كان، له‌ ديداره‌كانيان هانى كۆمپانيا به‌شداربووه‌كانيان دا له‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش به‌شداربن و هه‌وڵ بده‌ن بێنه‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لقه‌كانيان بكه‌نه‌وه‌.
شايانى باسه‌ ئه‌م پێشانگايه‌ بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑