رۆژى 8/2/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين، سالار جه‌لال، سه‌دره‌ددين كه‌مال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له ثامر محمد المعصب راوێژكارى ئابوورى له كونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاتى كوێت له هه‌ولێر.
له ديدارێكدا راوێژكارى ئابوورى له كونسوڵخانه‌ى كوێت باسى له ئامانجه‌كانى خاوهنكاران و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى كوێت كرد كه له به‌رنامه‌يان دايه كاره‌كانى وه‌به‌رهێنانيان زياد بكه‌ن له وڵاتان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له يه‌كه‌مين هه‌نگاويان له وڵاتانى دراوسێ وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
راوێژكار رايگه‌ياند هه‌رێمى كوردستانيش به هۆى نزيكى له وڵاتى كوێت و بوونى سروشتى گونجاو له هه‌موو روويه‌كه‌وه ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ى زياتر به په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمان بده‌ين و كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ين.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور وتى په‌يوه‌ندى بازرگانى و په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى وڵاتى كوێت باشه به‌ڵام پێويستيمان به باشتركردنى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه هه‌يه، ئه‌ويش له رێگاى ئاڵوگۆڕكردنى شانده بازرگانييه‌كان و هاتنى وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن چونكه له راستيدا تا ئێستا له ئاستى پێويست نيه.
سه‌رۆكى ژوور وتى: وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى كوێت ده‌توانن له هه‌رێمى كوردستان كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن به تايهبت له سێكته‌رى پيشه‌سازى و كشتو‌كاڵى كه سوودى زۆرى ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا وه هه‌موو ئاسانكارييهكيش هه‌يه.
ئاماده‌بووانى ژوور به پوختى باسيان له گرنگترين ئه‌و ده‌رفه‌تانه كرد كه له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها باسيان له كارگه زه‌به‌لاحه‌كان كرد وه‌كو كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ئاسن و چيمه‌نتۆ كه له هه‌رێمى كوردستانن وڵاتى كوێت ده‌توانى سووديان لێ وه‌ربگرێت و به‌رهه‌مه‌كه‌يان هاورده بكات بۆ وڵاته‌كه‌ى.