ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگادارى

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 09 شوبات 2022 07:22

وه‌زيرى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان به‌رێز (بێگه‌رد تاڵه‌بانى) له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌روارى 22/2/2022 سه‌ردانى وڵاتى سريلانكا ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجام دانى پرۆگرامێكى دوو رۆژى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى وڵاتى سيلانكا، له‌ ماوه‌ى به‌ ئه‌نجام گه‌ياندنى گه‌شته‌كه‌ سه‌ردانى (زانكۆى كشتوكاڵى كۆڵۆمبۆ، به‌شى كشتوكاڵى وڵاتى سريلانكا، په‌يمانگاى گه‌شه‌پێدان و توێژينه‌وه‌ى بوارى دانه‌وێڵه‌، په‌يمانگاى گه‌شه‌پێدان و توێژينه‌وه‌ى برنج سريلانكا - باتالاگۆدا، په‌يمانگاى گه‌شه‌پێدان و توێژينه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ى باخدارى سريلانكا - گانۆروا) ده‌كرێت، هه‌ر خاوه‌ن كۆمپانيايه‌ك يان بازرگانێك له‌ بوارى كشتوكاڵى ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌م گه‌شته‌ بكات سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.

دواين كات بۆ پێشكه‌شكردن 10/2/2022

تێبينى: تێچووى گه‌شته‌كه‌ له‌لايه‌ن بازرگانان خۆيانه‌وه‌ ده‌بێت

ئه‌م بابه‌ته‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌