رۆژى 24/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، سالار جه‌لال قادر و كه‌مال عه‌زيز حوسێن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له سوبهاش چاندرا کاین كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له هه‌ولێر.
پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هيند به‌شێك بوو له ديداره‌كه.
ئامانجى سه‌ردانى كونسوڵى گشتى هيندستان بۆ ژوور دوو ته‌وه‌رى سه‌ركى بوو.
يه‌كه‌م: داوهتنامهيهكيان پێشكه‌ش به ژوور كرد به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له پێشانگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له هيندستان.
دووه‌م: شاندى ميوان داوايان له ژوور كرد كه به هاوكارى ژوور كۆبوونه‌وه‌يه‌ك رێكبخرێت له نێوان ستافى كونسوڵخانه‌ى وڵاتى هيندستان له هه‌ولێر و ئه‌و كۆمپانيا و بازرگانانه‌ى كه په‌يوه‌ندى بازرگانييان هه‌يه له‌گه‌ڵ وڵاتى هيندستان بۆ ئاگاداربوون له نزيكه‌وه بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه هه‌يانه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان.
له كۆتايش دا سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان سوپاسى كردن بۆ ئه‌م هه‌وڵه و ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ رێكخستنى ئه‌م ديداره و هه‌ر ديدارێك كه خزمه‌ت به بازرگانان و هه‌رێمى كوردستان بكات.
وا بڕياريشه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ژوور داوهتنامهيهك پێشكه‌ش به‌و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانيايانه بكات كه په‌يوه‌ندى بازرگانييان هه‌يه له‌گه‌ڵ وڵاتى هيندستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربن له‌و كۆبوونه‌وه‌يه.