رۆژى 26/6/2019 شانديكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر بهسهرۆكايهتي د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوون له بيست و دووهمين كۆڕبه‌ندى ئابوورى عه‌ره‌بى - ئه‌ڵمانى له به‌رلين.
له‌م كۆڕبه‌نده وه‌زيرى بازرگانى و وزه‌ي ئه‌ڵمانيا و وه‌زيرى ئابوورى ميسر و باڵيۆزى عێراق له ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌كى زۆر له كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌بى و وڵاتى ئه‌ڵمانيا ئاماده‌بوون.
هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده شاندى ژوور چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌شداربووانى كۆڕبه‌ند.
لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا رۆژی ٢٧/٦/٢٠١٩ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و بە یاوەری ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور و باقی محەممەد هادی، سالار جەلال قادر، سەدرەددین کەمال و عەبدولکەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و شاندێکی ژووری بازرگانی شاری سلێمانی سەردانی باڵیۆخانەی عێراقیان کرد لە ئەڵمانیا لە لایەن باڵیۆز ضياء الدباس پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دیدارێکدا باس لە بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا کرا، هەروەها هەماهەنگی نێوان ژوور و باڵیۆزخانەی عێراق بۆ ئەم مەبەستە دووپات کرایەوە.