رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە رامز غفاروف باڵیۆزی وڵاتی ئازربیجان لە عێراق.
ئامانجی سەردانی ناوبراو بۆ ژوور راگەیاندنی هاتنی شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەنکارانی وڵاتی ئازربیجانە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی داهاتوو.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان، لە هەمان کات تیشک خرایە سەر کەرتەکانی نەوت و غاز و گەشت و گوزار کە وڵاتی ئازربیجان پێشکەوتووە لەم کەرتانە، ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن بۆ گەشت و گوزار و خوێندن، لە هەمان کات دا ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئازەری سەردانی شوێنە ئاینیەکان دەکەن لە خوارووی عێراق، هەروەها وڵاتی ئازەربیجان رێڕەوێکی باشە بۆ بەستنەوەی وڵاتانی ئاسیا بە ئەوروپا.