رۆژی ٢١/١١/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسان یەکەمین پێشانگای کشتوکاڵ و خۆراک و لەقوتونان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان کرایەوە.
٨٠ کۆمپانیای تورکی و ٢٠ کۆمپپانیای خۆماڵی بەشدارن لەم پێشانگایە تا ٤ رۆژ بەردەوام دەبلێت.