رۆژی ١٠/٩/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە خوان خۆسیە ئیسکۆبار باڵیۆزی وڵاتی ئیسپانیا لە عێراق و دابان شەدەڵە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد.
لە دیدارێکدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی ژوور وتی: هەرێمی کوردستان لە زۆر سێکتەردا پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی ئیسپانیا دەتوانن سوود لە دەرفەتەکان وەرگرن، وتیشی بوهۆی بەرزی کوالێتی بەرهەمەکانی وڵاتی ئیسپانیا بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەتوانن هاوردەی بەرهەمەکان بکەن هیوای خواست بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیا بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەرێم و بابەتەکانیان نمایش بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێ ی ئاشنا بن، هیواشی خواست لە پێدانی ڤیزا ئاسانکاری بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بکرێت.