ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆبوونەوەی مانگانەی ژوور ئەنجامدرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2017 09:48
 
بەمەبەستی تاوتوێ‌ كردنی باری ئابووری و كارووباری ژوور ئەنجوومەنی كارگێری ژوور بە ئامەدەبوونی تەواوی ئەندامان لە رۆژی 15/9/2017 لە بارەگای ژوور،ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كۆبوونەوەی ژمارە (  143 )ی مانگانە ی ئەنجامدا.
باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور رایگەیاند:لە كۆبوونەوەكەدا دوای تاوتوی كردنی باری ئابووری كوردستان بەگشتی هەولێر  بەتایبەتی ئەو بەربەستانەی دێنە رێگای كاری بازرگانی و كۆمپانیاكان وەك كرێ‌ ی كارەبا و  زیاد كردنی باج بەشێوەكی چاوەروان نەكراو و كرێ‌ زەوی حكومەت كە بەشێوەی   (ساگحە ) بەگشتی . 
 بۆیە بریاردرا لێژنەیەك پێك بهێندریت بۆ سەردانی كردنی هەموو ئەو دەزگانەی پەیوەندیدارن بەو پرسە هەیە وەك كارەبا و شارەوانی و فەرمانگەی دواتریش بۆ دەزگا بالاكانی تر .    
هەرواها لە كۆبوونەوەكە قەسە لەسەر ئەنجامدانی چالاكی كرا بۆ پشتگیری كردنی ریفراندۆم هەفتەی داهاتوودا كە ژمارەیەك چالاكی لە خۆ دەگرێت بلاوكرانەوە تابلۆ و ئالاو دروشمی بانگەشە پالپشتی كردنی ریفراندۆم و بری پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرا .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌