رۆژی 12/4/2017 ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێككەوتنێكی لەگەڵ هەماهەنگی رێكخراوەكان بۆ هۆشیاری پەنابەران و لێقەوماوان ئیمزاكرد.
ئامانجی ئم رێككەوتنە هەماهەنگی كردنە لەگەڵ ژوور بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو ئاوارانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
شایانی باسە ئەم رێكخراوە رێكخراوێكی ئیتاڵییە لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەكرێت، بە دانانی پرۆژەی بچووك و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئاوارەكان ئەمەش كاریگەری دەبێت بۆ بوژاندنەوەی بازاڕی هەرێمی كوردستان.