ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژووری عەرەبی – ئیسکەندەنافی لە هەولێر لق دەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 06:50

لە سەردانێکیدا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥، گۆستاف گرۆف سەرۆکی ژووری بازرگانی عەرەبی – ئیسکەندەنافی لەگەڵ دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور کۆبووەوە.

لەدیدارەکەدا شاندی میوان ئاماژەی بەوەدا، کە بەنیازن بەم نزیکانە لقێکی ژوورەکەیان لە هەولێر بکەنەوە، کە دەبێتە یەکەم لقیان لە تەواوی عێراق. گرۆف پرسیاری لەبارەی ئەو رێوشوێنانە کرد کە بەهۆیەوە مۆڵەتی کردنەوەی لقی ژوورەکەیان پێ دەدرێت.

لەبەرامبەردا دارا جەلیل خەیات پیشوازی لەم هەنگاوە کردو رێنمایی پێویستی کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لە سوید، ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان لەگەڵ وڵاتە ئەسکەندەنافییەکانی دیکە لە ئاستی پێویست نییە، هیوای خواست کردنەوەی لقێکی ئەم ژوورە ببێتە مایەی بەرەو پێشبردنی پەیوەندی کوردستان و وئەو وڵاتانەی باکووری رۆژئاوای ئەوروپا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 07:41