تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبەم نزیکانە شاندێکى بازرگانى ئەڵمانیا سەردانى هەولێر دەکات

بەم نزیکانە شاندێکى بازرگانى ئەڵمانیا سەردانى هەولێر دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 کانونی دووەم 2011 04:55
دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور رۆژى 17ى کانوونى دووەم پێشوازى لە "کراوس ستروش" کونسوڵى بازرگانى
دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور رۆژى 17ى کانوونى دووەم پێشوازى لە "کراوس ستروش" کونسوڵى بازرگانى ئەڵمانیاو کەنعان شێخۆ رێکخەرى کارەکانى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان کرد. لە دانیشتنێکدا باس لە پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیا کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانى نێوان ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى ئەڵمانیا، بەمەبەستى سوود وەرگرتن لە پەیوەندییەکانى ئەو پرۆتۆکۆڵەى کە مەبەستى هەماهەنگى و هاوکارى کردن لەنێوانیاندا ئیمزا کراوە، بۆئەوەى کارى زیاترى لەسەر بکرێت.
کونسوڵى بازرگانى ئەڵمانیا رایگەیاند، کە لە سەرەتاى مانگى شوبات شاندێکى بازرگانى ئەڵمانیا کە لە نوێنەرى 40 کۆمپانیاى جۆراوجۆر پێکدێ دەگەنە هەرێمى کوردستان، لەمبارەیەوە لەگەڵ سەرۆکى ژوور بەرنامەى پێشوازیکردنى شاندەکە تاوتوێ کرا، بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان، لەبارەى بەستنى پەیوەندى و ئەندامدانى کارى بازرگانى و بەشداریکردنى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمدا. سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربڕى بۆ هەماهەنگى و رەخساندنى دەرفەتى کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان لە ژوورى بازرگانى هەولێر بۆ بەستنى پەیوەندى

almany.jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1546 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑