ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکى بازرگانى تورکیایى سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 کانونی دووەم 2011 03:19
شاندێکى بازرگانى تورکى کە پێکهاتبوو لە (16) بازرگان و نوێنەرى کۆمپانیاى بازرگانى و پیشەسازى تورکیا لە شارو
شاندێکى بازرگانى تورکى کە پێکهاتبوو لە (16) بازرگان و نوێنەرى کۆمپانیاى بازرگانى و پیشەسازى تورکیا لە شارو شوێنى جیاجیاى وڵاتى تورکیا، رۆژى 18ى کانوونى دووەم سەردانى ژوورى کردو لەلایەن فیدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لێ کرا.
لە روونکردنەوەیەکدا فیدائەدین گەردى باسێکى بارودۆخى هەرێم و یاساى وەبەرهێنان و، چۆنێتى کارکردن و دەرفەتەکانى کارو وەبەرهێنانى لە هەرێمى کوردستان کرد. دواتر ئەندامانى شاندەکە خۆیان ناساندو ئەو بوارانەى کە کارى تیادا دەکەن خستەڕوو، چەندین پرسیارى تایبەت بە دۆزینەوەى دەرفەتەکانى کار کران و لەلایەن گەردییەوە وەڵام درانەوەو، بۆ پەیداکردنى زانیارى و ئاشنابوون بە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان رێنوێنى کران

turkey.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1540 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌