ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ماردین و شرناخ و باتمان و سیرت هەرێمێکى ئابوورى و شارەوانى یەکگرتوو پێکدەهێنن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 کانونی دووەم 2011 03:16
بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕى ژوور، دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور رۆژى 17ى کانوونى دووەم
بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕى ژوور، دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور رۆژى 17ى کانوونى دووەم پێشوازى لە شاندێکى حکومى و بازرگانى شارەکانى ماردین و شرناخ و باتمان و سیرت بە یاوەرى فردا جەمیل پاشا کرد، شاندەکە نوێنەرانى پارێزگاو سەرۆکى شارەوانى هەر چوار پارێزگاى تورکیاو چەندین بازرگان و پیشەساز پێکهاتبوو.
لەدانیشتنێکدا باس لە پەیوەندى نێوان ژوورى بازرگانى هەولێرو بازرگانانى ئەو چوار شارە کرا، جەختیش لەسەر ئامادەباشى بۆ ئەنجامدانى ئەو کارانە کرا، کە دەبێ مایەى ئەوەى بازرگانانى ئەو شارە بەشدارى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمدا بکەن، بەپێچەوانەى ساڵانى رابردوو کە نەتوانراوە ئەو کارە بکرێ و پەیوەندییەکانى هەرێم لەگەڵ ئەو شارانەدا نەگەیشتۆتە ئاستێکى وا، کە شایستەى باسکردن بێ ئەگەرچى لە شارەکانى دیکەى تورکیا لە کوردستان نزیکترن.
سەرۆکى ژوور باسى لە هەوڵەکانى خۆیان کرد سەبارەت بە کردنەوەى دەروازەیەکى تر لەگەڵ تورکیا لە سنوورى پارێزگاى شرناخ وەک چارەسەرییەک بۆ کێشەکانى سنوورو نزیکى ئەو پارێزگایە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بەڵام تا ئێستا لە لایەنى تورکیاوە کارى بۆ نەکراوە، کە کردنەوەى دەروازەیەکى وا دەبێتە مایەى بەهێزبوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو پارێزگایانە دەبێتە مایەى باشتربوونى بارى ژیانى دانیشتوانەکەى، بۆیە پێویستە هەوڵى زیاترى بۆ بدرێ.
شارەکانى ماردین و شرناخ و باتمان و سیرت لە ساڵى 2008ەوە لە پرۆسەیەکى هاوبەشدا وەک هەرێمێکى یەکگرتوو یەکیان گرتووە، بۆ بوژاندنەوەى ناوچەکانیان هاوشان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەى لە شارەکانى باکوورى تورکیا روو دەدەن، بە ئەندامێتى هەر چوار پارێزگاو هەر چوار سەرۆکى شارەوانییەکان و سەرۆکى ئەنجوومەنەکانى پارێزگاو سەرۆکى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى چەندین بەرپرسى کۆمەڵەى ئابوورى و رێکخراوى بازرگانى، کە خۆى لە (100) کەسایەتى دەدات، لەپێناو پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى لەسەر ئاستى جیاجیادا بە رەوشى پێشکەوتنى شارەکانیان بە هەماهەنگى

mardin u shrnax.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1580 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌