ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور میواندارى پارێزگارى زیقار دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 11 کانونی دووەم 2011 05:10
دواى ئەوەى رۆژى 8 / 1 / 2011 لە لایەن ئیبراهیم سۆفى جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى
دواى ئەوەى رۆژى 8 / 1 / 2011 لە لایەن ئیبراهیم سۆفى جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازی لە (کازم جواد) جێگرى پارێزگارى زیقار کرا و لە کۆبونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونى تاهیر عەبدولا جێگرى پارێزگارى هەولێر بەرێوەچوو باسى لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەولێر و ریقار کرا بە مەبەستى گواستنەوەى تاقى کردنەوەکانى هەرێمى کوردستان لە بوارى ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێناندا بۆ پارێزگاى زیقار و سوود وەرگرتن لە تواناکانى هەرێمى کوردستان بۆ پێشخستنى شارى زیقار، بۆیە سەرەتا جێگرى پارێزگارى زیقار تەواوى دەرفەتەکانى کار و پێویستیەکانى شارەکەى خستە روو بە ئومێدى راکێشانى سەرنجى بازرگانان بۆ بەگەرخستنى سەرمایەکانیان لە شارى زیقار و پشتگیرى خۆشیان بۆ هاوکارى کردن و ئاسانکارى کردن لە جێبەجێکردنى بەرنامەکانیان راگەیاند.
جێگرى پارێوگارى هەولێریش تیشکى خستە سەر میکانیزمى بەرەو پێش خستنى شارى هەولێر و ئەو قۆناغانەى کە پێیدا تێپەریوە بە مەبەستى سوود وەرگرتن لە تاقى کردنەوەکانى هەرێمى کوردستان هەروەها رۆلى ژوورى بازرگانى و بازرگانانى هەرێمى بەرز نرخاند لە بەشداریکردن لە شاندەکانى بازرگانى ولاتانى دەرەوە و بەشداریکردن لە بۆنە ئابووریەکاندا لە ناوخۆ و لە دەرەوە.
دواتریش جێگرى سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى گەلێک بابەتى پەیوەندیدار بە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە و میکانیزمى کارکردن لە پارێزگاى زیقار خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
بۆ زیاتر رێزلێنان لە شاندى پارێزگاى زیقار نیوەرۆى هەمان رۆژ پارێزگارى زیقار و جێگرى (تالب کازم ئەلحەسەن) پارێزگار و شاندى یاوەریان بۆ خواردنى نانى نیوەرۆ لە هۆتێل شیراتۆن بە ئامادەبوونى جێگرى پارێزگارى هەولێر میواندارى کران.

zeqar.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1563 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌