ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە مەبەستى دانانى بنەمای پەیوەندى، بالیۆزى جۆرجیا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 20 کانونی یەکەم 2010 05:57
رۆژى 19/12/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى کرد لە زۆراب ئیرستافى بالیۆزى جۆرجیا لە ئەردەن و عێراقدا
رۆژى 19/12/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى کرد لە زۆراب ئیرستافى بالیۆزى جۆرجیا لە ئەردەن و عێراقدا کە لە ولاتى ئەردەنەوە سەرپەرشتى کاروبارى عێراقیش دەکات.
یالیۆزى جۆرجیا سەرەتا تیشکى خستە سەر ئەو بوارانەى کە ولاتى جۆرجیا تیایدا سەرکەوتوون وەکو بەرهەمى کشتوکالى و پێداویستیەکانى بەرهەم هێنانى کشتوکالى، دواتریش سەردانەکەى بە مەبەستى دانانى بنەمایەکى پەیوەندى لە نێوان هەرێمى کوردستان و جۆرجیا وەسف کرد لە پێناو یەکتر نزیک کردنەوەى بازرگانانى جۆرجیا و هەرێمى کوردستان لە ئایندەدا لە رێگەى رێکخستنى شاندى بازرگانى جۆرجیا بۆ سەردانى کردنى هەرێمى کوردستان و ئاسانکارى کردن بۆ سەردانى کردنى شاندى بازرگانى هەرێمى کوردستان بۆ جۆرجیا بۆ سازکردنى دیدار و گفتوگۆ بۆ ئەنجامدانى کار و پرۆژەى هاوبەش و دروستکردنى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى.
سەرۆکى ژوور خۆشحالیخۆى بەرامبەر سەرادانەکەى دەربرى و ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ هەماهەنگى کردنیان بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیەى ئامادەیان کردووە بۆ بەستنى پەیوەندى لە نێوان هەرێمى کوردستان و جۆرجیادا

jorgea-(1).jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1577 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌