ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە هەماهەنگى لەگەڵ ژووردا گروپى (هورس) خولێکى راهێنان دەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 15 کانونی یەکەم 2010 05:15
لە 12-14/12/2010 بە هەماهەنگى ژوور گروپى (هورس ابو شقراء و شرکائهم) دەربارەى سیستەمەکانى ژمێریارى
لە 12-14/12/2010 بە هەماهەنگى ژوور گروپى (هورس ابو شقراء و شرکائهم) دەربارەى سیستەمەکانى ژمێریارى کارپێکراو و یەکخستنى لەگەڵ پێوەرە ژمێریاریە نێودەولەتیەکان و بەرنامەکانى زانیارى ئامێز بۆ ژمارەیەک بەشداربوو لە دەزگاى جیاجیادا کردەوە.
لە ماوەى سێ رۆژى ئەو خولەدا تەواوى ئەو بابەتانەى کە پەیوەندیان بە سیستەمى ژمێریارى یەکگرتووى عێراقى هەیە تاوتوێکران و دواتریش چۆنیەتى رێکخستن لەگەڵ پێوەرە نێودەولەتیەکان شى کرایەوە، هەروەها چۆنیەتى ئەنجامدانى کارى ژمێریارى ئەلیکترۆنى شرۆڤە کراو تەواوى لینک و هێماکانى کار لەسەرکردنى روون کرایەوە...
لە رۆژى سێیەمیشدا لەگەڵ کۆگایی کردن و چۆنیەتى مامەلەکردن لەگەڵ کۆگایی کراوەکان و کرێ و بیناو چەندین لایەنى تر کە لایەنێک لە بابەتى ژمێریارى پێک دەهێنێت و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ هەریەک لەو لایەنانە باسیان کرا.
جێى ئاماژە پێکردنە کە وانەکانى ئەم خولە لە لایەن چەند راهێنەر و شارەزایەکى لبنانى نێودەولەتى وترانەوە، بەشداربوانى خولەکەش  بریتى بوون لە ژمارەیەک لە ژمێریار و شارەزاى ژمێریارى بانکەکان و ژوورى بازرگانى هەولێر.
لە کۆتایی دا بروانامەى بەشداریکردن لە خولەکەدا بەسەر بەشداربووەکان دابەشکرا

xuli-jmweryari-(1).jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌