ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور و رێکخراوى (USAID) ى نێودەولەتى هەماهەنگى یەکترى دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 02 کانونی یەکەم 2010 03:58
رۆژى 1/12/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى
رۆژى 1/12/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە (مایکل جوردن) و هاوکارەکەى (سۆران احمد) لە قونسولیەى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دانیشتنێکدا باس لە ئاستى پەیوەندیەکانى ژوور لەگەڵ دەرەوەداکرا هەروەها بەرنامەکانى رێکخراوى (USAID) لە کوردستان لە سالى داهاتوو قسەو باسى لەسەر کرا کە بریتى یە لە کۆمەڵێک کارى پەیوەندیدار بە کارى بزنس و لە بوارى پرۆژەى بچوک و مامناوەندى و راهێنان بۆ بەرزکردنەوەى تواناى مرۆیی بۆ جێبەجێکردنى ئەم کارانە و توانادارکردنى ژوور بۆ ئەوەى بتوانێت باشتر خزمەتەکانى پێشکەش بە ئەندامەکانى بکات بنەمایەک بۆ هەماهەنگى کردن لەگەڵ یەکتریدا کرا و وا چاوەروان دەکرێت لە هەفتەى داهاتوودا درێژە بەو چاوپێکەوتن و دانیشتننانە بدرێت بۆ ئەوە رێک کەوتن لەسەر ئەو خالانەى کە کاردانەوەى بەسەر جێبەجێکردنى بەرنامەکاندا دەبێت

usaid (1).jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌