تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵراوێژکارى بازرگانى بالیۆزخانەى سوید لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

راوێژکارى بازرگانى بالیۆزخانەى سوید لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 22 تشرینی دووەم 2010 04:44
رۆژى 21/11/2010 سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور
رۆژى 21/11/2010 سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە رولاند سوسی راوێژکارى بالیۆزخانەى سوید لە بەغدا کرد.
لە دانیشتنێکدا رولاند سوسی ئامانجى سەردانەکەی لە چوارچێوەى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر دەرفەتى کار و چۆنیەتى هاوکارى و هەماهەنگى کردن لەگەل کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى کوردستان چرکردەوە. هەروەها ئامادەیی خۆیانى خستەروو سەبارەت بە خستنەگەرى تواناکانیان بۆ گواستنەوەى تواناکانى سوید لە بوارى بەریوەبردنى پرۆژەى پیشەسازى و تەندروستى و خزمەتگوزارى گەیاندن بۆ هەرێمى کوردستان، بۆیە تەئکیدى لەسەر میکانیزمى پێشکەشکردنى ئەو خزمەتە بە بازرگانانى هەرێم کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پرسیارى گرنگى دەربارەى کۆمپانیاکانى هەرێم و چۆنیەتى کارکردنیان خستەروو بۆ ئەوەى ئەو زانیاریانە وەک بنەمایەک بەکاربهێنن بۆ دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان بازرگانانى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیاکانى سوید و سازکردنى دەرفەتى دیدار و ئەنجامدانى کۆبونەوە و سەردانى کردنى شاندى بازرگانى سوید بۆ کوردستان و شاندى کوردستان بۆ سوید لە ئایندەدا..
سەرۆکى ژوور دواى ئەوەى وەلامى تەواوى پرسیارەکانى دایەوە بۆ باشترکردنى رەوشى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ولاتى سوید و ئامادەیی خۆشى بۆ هاوکاریکردنیان دەربرى دەربارەى رەخساندنى دەرفەتى کۆبونەوە و رێکخستنى شاندى بازرگانى و پێشوازى کردنى شاندەکانى بازرگانى ولاتى سوید نیشاندا

swediiii.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1465 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑