رۆژى 23/10/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى سۆران ابوبکر عزیز جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى (سێکوا) ى ئەلمانى کرد کە پێک هاتبوو لە ئەنجیلیکا راهمەر بەرپرسى رەوشى ئابوورى باکورى ئەفریقا و رۆژهەلاتى ناوەراست لە کۆمەلەى ژوورى پیشەسازى و بازرگانى ئەلمانى (DIHK) باتینا مۆلەر بەریوەبەرى پرۆژەکانى رێکخراوى (سێکوا) ى ئەلمانیا و ئیلیک دومتز جیوک لە رێکخراوى (دیالوک) ى ئەلمانى بە یاوەرى کنعان شیخۆ رێکخەرى پەیوەندیەکانى ژوور لەگەڵ رێکخراوە ئەلمانیەکان.
لە دانیشتنێکدا باس لەو چالاکیانە کرا کە لە لایەن رێکخراوە ئەلمانیەکان جێبەجێکراوە لە ئاکامى جێبەجێنەکردنى ناوەرۆکى ئەو پرۆتۆکۆلە پەیوەندیەى لە نێوان ژوور و رێکخراوى سێکواى ئەلمانیدا و ژوور کراوە، لە هەمان کاتیشدا تاوتوێى ناردنى شاندێکى ژوور کرا بۆ بەشدریکردن لە سیمینارێکى تایبەت بە دارشتنى بەرنامەیەکى چالاکى کە لە ماوەى دووسال و نیودا جێبەجێدەکرێت کە لە شارى دهۆک رۆژى دووشەممە 25/10/2010 بەریوەدەچێت و سەرجەم ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان ئامادەی دەبن بەرنامەى کار بۆ دووساڵ و نیو دادەرێژن و بە مەبەستى ئەوەى رێکخراوى سیکوا لە ئایندەدا لە ماوەى دیاریکراودا بەرنامەکە جێبەجێ بکات.
بۆ ئەم مەبەستەش ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى کە ستافێک بۆ بەشداریکردن لە سیمینارەکەدا ئامادەبکات