رۆژی یەك شەممە 16/11/2008 بیرناردۆ دێ ئهزیڤیدۆ بالیۆزی بەرازیل لە عێراق بە یاوەری شاندی ژووری بازرگانی عەرەبی – بەرازیلی سەردانی ژووری بازرگانی هەولێری كرد و لە لایەن سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوورەوە پێشوازیان لێكرا. لە كۆبونەوەیەكدا باس لەبەهێزكردنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوولادا كراو بالیۆزی بەرازیل رایگەیاند كە ولاتی بەرازیل بە نیازە قونسولیەكی فەخری لە هەولێر بكاتەوە بۆ دروست كردنی بازرگانییەكی راستەوخۆ لە نێوان هەردوولادا، هەروەها بە فەرمی بانگێشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری كرد بۆ بەشداریكردن لە پێشانگای بازرگانی لە وڵاتی بەرازیل كە لە مانگی 3 ی سالی داهاتوو دەكرێتەوە.