رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 27/8/2008 شاندێكی تیپی زه‌یتوونی سه‌ر به سوپای كۆریا له هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی( كو جان وۆن ) سه‌رۆكی به‌شی خوله‌كان له سه‌ربازگه‌ی كۆری له هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێری كرد . له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر كار و چالاكیه‌كانیان له كوردستان و رایانگه‌یاند كه له 29/10/2008 پێشانگایه‌كی هه‌لی كار ده‌كه‌نه‌وه كه تیپی زه‌یتوون رێكی ده‌خات و بانگێشتی ژووری بازرگانیشیان كرد بۆ به‌شداریكردن. وه‌هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه له مانگی داهاتوو چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره ی كۆری سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئابووری كوردستان بن . شانده‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كۆمانده‌ری سه‌ربازگه‌كه نامه‌یه‌كی بۆ زۆربه‌ی كۆمپانیا كۆریه‌كان ناردووه كه تیایدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه گه‌لی كورد له توانای داهه‌یه له ماوه‌یه‌كی كه‌م استعابی پێشكه‌وتن بكات له كۆتایدا دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر سوپاسی سوپای كۆریای كرد كه به‌ره‌وام له هه‌ولی خزمه‌ت كردنی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌ستخۆشی له كاره‌كانیان كردوو پشتگیری خۆشی دووپات كرده‌وه.