رۆژى 10/5/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور ێشوازى لە (لەیگی فونتانابونا) قونسولى فەخرى ئیتالیا لە تورکمانستان کرد وەک نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى گرنگ و ناودارى ئیتاڵیا کە بە مەبەستى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر دەرفەتەکانى کار و لایەنى یاسایی و میکانیمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان سەردانى هەرێمى کوردستانى کردبوو.
لە دانیشتنێکدا جێگرى سەرۆکى ژوور دواى ئەوەى خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەیان دەربرى وەلامى تەواوى پرسیارەکانى دایەوە سەبارەت بە دەرفەتەکانى کار و یاساى وەبەرهێنان کە لە هەرێمى کوردستان کارى پێدەکرێت هەروەها ئەو بوارانەى کە بۆ ئابوورى کوردستان گرنگن و دەکرێت کۆمپانیا ئیتالیەکان کە تیایاندا شارەزان و بەناوبانگن کارى تێدا بکەن خستەروو، وەک بوارە کشتوکالیەکان و کارە پیشەسازیەکان، هەروەها تەئکیدى لەسەر گرنگیدان بە لایەنى ئارامی و ئئاشناکردنى زیاترى هەرێمى کوردستان بە کۆمپانیاکانى ئیتالیا کە کۆمەلێک تایبەتمەندى خۆى هەیە و بەو تایبەتمەندیانە للەگەڵ بەشەکانى ترى عێراق جیاواى هەیە هەر ئەمانەش هۆکارى گرنگن کە کۆمپانیاى بیانى بتوانن ۆ ربە ئازادى لە هەرێمى کوردستان کاربکەن.
لهیگی فۆنتانابونا وێراى دەربرینى خۆشحالى و ئاراستەکردنى سوپاس گوارى، باسى لە چەند تاقیکردنەوەیەکى خۆیان کرد لە ولاتى تورکمانستان هەروەها وتى من لەو سەردانەمدا نوێنەرایەتى چەند کۆمپانیایەک دەکەم بۆ کۆکردنەوەى ئەو زانیاریانە و ئاگادارکردنەوەیان بە ئەنجامى سەردانەکەم لە کاتێکدا کە پێشبینى دەکەم ژمارەیەک لەوانە دەرفەتى کارکردنیان هەبێت و ئەم سەردانەش بۆ ئەوان ئەنجامى ئەرێنى هەبێت بۆ وەرگرتنى بریارى کارکردن لە هەرێمى کوردستان لەبەر ئەوەى زۆربەیان ئەو نیازەیان هەیە کە لە هەرێمى کوردستان کاربکەن و هەولى ئەوە دەدەن دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستە بدۆزنەوە.