دوا به دواى سه‌ردانى رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان بۆ هه‌رێمى فلانده‌رس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز يان يامبۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى فلانده‌رس كه عومه‌ر خدر له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێكرد و به گرنگى له قه‌ڵه‌م دا.
دواى واژووكردنى رێككه‌وتنێك له نێوان ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى ئهنتوێڕپ - واسلاند/ هه‌رێمى فلانده‌رس و وڵاتى به‌لجيكا له‌ژێر ناوى دهليڤهكانى په‌ره‌پێدانى ئابوورى نێوان هه‌ردوو هه‌رێمى كوردستان و هه‌رێمى فلانده‌رس و له‌سه‌ر داوه‌تى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى ئهنتوێڕپ - واسلاند، شاندێكى كوردستانى به سه‌رۆكايه‌تى عومه‌ر خدر راوێژكار و به‌ڕێوبه‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و ئه‌نداميه‌تى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پلان دانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، خاتوو سۆزان عارف سه‌رۆكى رێكخراوى تواناسازى ئافره‌تان و داستان قادر و ره‌نج له رێكخراوى ناوبراو و هه‌روه‌ها كامه‌ران شڤان له ده‌زگاى روانگه سه‌ردانى هه‌رێمى فلاندهرسيان كرد.
ئه‌م سه‌ردانه به هه‌ماهه‌نگى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى كوردستان له يه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان له بزنسمانان و كۆمپانيا گه‌وره‌كانى فلانده‌رس و به ئاماده‌بوونى دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى كوردستان له يه‌كێتى ئه‌وروپا و د. فه‌رهاد سندى به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئابوورى له نوێنه‌رايه‌تى و عومه‌ر خدر له وتاره‌كه‌يدا به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووانى كرد و خۆشحاڵى شاندى كوردستانى ده‌ربڕى به‌م كۆبوونه‌وه گرنگه.
ئنجا هه‌رێمى كوردستانى به ئاماده‌بووان ناساند له لايه‌نى رووبه‌ر و ژماره‌ى دانيشتوان و جوگرافيا ئنجا هاته سه‌ر باسى كايه ئابوورييه‌كان و ياساى وه‌به‌رهێنان له كوردستان كه ياسايهكى ده‌گمه‌نه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ياساكانى هاوشێوه، دواتر هاته سه‌ر باسى ئه‌و بوارانه‌ى فه‌راهه‌من له كوردستان بۆ كاركردنى هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان وه‌ك بواره‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شتيارى، ته‌ندروستى و فێركردن. وتاره‌كه‌ى بووه مايه‌ى گرنگى پێدانى ئاماده‌بووان كه خۆى له جۆره‌ها پرسيار له لايه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه كرا و له لايه‌ن شاندى كوردستانى وه‌ڵام درانه‌وه و ژماره‌يه‌ك كۆمپانيا ئاماده‌يى خۆيان ده‌ربڕى بۆ سه‌ردانى كوردستان به مه‌به‌ستى باسكردنى كارى هاوبه‌ش.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌دا له بڕۆكسێل كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سام ڤان دينابڵ نوێنه‌رى حكومه‌تى فلانده‌رس و نوێنه‌رانى ئيداره‌ى كشتوكاڵ له‌م هه‌رێمه، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى شاند خۆشحاڵى خۆيان نيشاندا به‌م كۆبوونه‌وه‌يه و دانه‌يه‌ك له ياساى وه‌به‌رهێنانى كوردستانى پێشكه‌شى نوێنه‌رى حكومه‌تى فلانده‌رس كرد، به‌ڕێوبه‌رى گشتى پلان دانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى كوردستان رۆڵى كاراى خۆى گێڕا له روونكردنه‌وه‌ى پێويست و بواره‌كانى هاوكارى وه‌ك كشتو‌كاڵى ئۆرگانى و به بازاڕكردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى و دامه‌زراندنى تاقيگه‌ى پشكنينى خۆراك به پێ ى ستانده‌ره ئه‌وروپييه‌كان و ده‌ركه‌وت هه‌ر ئه‌وه تاكه رێگايه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌نارده بكرێن دواى په‌يڕه‌وكردنى ياسا و رێساكانى تر.
سەردانیکردنی ژمارەیەك کارگەی جۆراوجۆر بۆ نمونە کێڵگە و کارگەی Biodopler بو بەرهەمهێنانی بەرهەمی کشتوکاڵی ئۆرگانیک کە بە یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکان دادەنرێ لە ئاستی ئەوروپادا لەو بوارە. کارگەی safety products ، کارگەی BST لە بواری recycling، كه ئه‌م دوو كارگه‌يه له لايه‌ن ئافره‌تانه‌وه ئيداره ده‌كرێن هه‌روه‌ها سه‌ردانى كارگه‌ى كۆزمهتيكى پڕونيالس كرا كه ئافره‌تان كارى سه‌ره‌كى تێدا ده‌كه‌ن.
له‌م سه‌ردانه ده‌ركه‌وت كه زۆر بوار هه‌يه كارى هاوبه‌شى تێدا بكرێت وه‌ك به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ئۆڕگانى و بوارى راهێنان له‌م بابه‌ته و هه‌روه‌ها بوارى گه‌شتيارى كه لايه‌نى هه‌رێمى فلانده‌رس ئاماده‌ييان ده‌ربڕى بۆ كارى هاوبه‌ش.
شايانى باسه له 20/10/2021 رێككه‌وتنێك واژووكرا له لايه‌ن به‌ڕێزان د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و لوك لويل به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى ئهنتوێڕپ - واسلاند كه تيايدا ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر رۆڵى ههماههنگيكار بگێڕێت له پڕۆژه‌ى (دهليڤهكان بۆ په‌ره‌پێدانى هاوكارى ئابوورى نێوان فلانده‌رس و كوردستان) له بواره‌كانى:
-به‌رهه‌مهێنانى خۆراكى ئۆڕگانيك و هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى.
- ئيداره‌دانى پاشماوه و به‌رهه‌مى دۆستى ژينگه.
- پاڵپشتيكردنى ئافره‌تانى خاوه‌نكارى پێشه‌نگ.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...