بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 07 کانونی یەکەم 2008 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Mon, 20 May 2024 03:28:14 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq پێشوازیكردن لە شاندی كۆمپانیایەكی ئەمریكی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی https://mail.erbilchamber.org/ئابووری/ياسا-ئابووریه-كان/item/559-پێشوازیكردن-لە-شاندی-كۆمپانیایەكی-ئەمریكی-تایبه‌ت-به‌-دروستكردنی-پەیوەندی-بازرگانی.html https://mail.erbilchamber.org/ئابووری/ياسا-ئابووریه-كان/item/559-پێشوازیكردن-لە-شاندی-كۆمپانیایەكی-ئەمریكی-تایبه‌ت-به‌-دروستكردنی-پەیوەندی-بازرگانی.html
رۆژی یەك شەممە 7/12/2008 سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازیان كرد لە شاندێكی كۆمپانیای (United States Trade Wall inc) كە كۆمپانیایەكی تایبەتە بە دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان بازرگان و پیشەساز و كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەگەل جیهانی دەرەوە. شاندی میوان پێك هاتبوو لە سادێنس ئۆلیڤەر و ماركوس دانو و جوامێر رەشید بەرێوەبەری پرۆژەكانی دەرەوە. لە دانیشتنێكدا شاندی میوان مەبەستی سەردانەكەیان بۆ كوردستان روون كردەوە كە بریتیە لە پەیداكردنی بریكار بۆ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە كوردستان، وە ئەم سەردانەشیان بۆ ژوور دروستكردنی پەیوەندیە و هێمایەكە بۆ سەرنجراكێشانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر بە كارەكانی ئەو كۆمپانیایە بكەن و سەردانەكە ببێتە بەلگەنامەیەك بۆ كۆمپانیاكەیان كە بە كردەیی سەردانی كوردستانی كردووە و بەجدی هەول بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی خۆی دەدات. دواتر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا لە كاتێكدا كە كوردستان پێویستی زۆری بە دروست كردنی ئەو جۆرە پەیوەندیانە هەیە و وتی هەلسانی كۆمپانیای ناوبراو بە كارێكی وا بە شێوەیەكی یاسایی و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بكات كارێكی زۆر گرنگە بۆ گەشەدان بە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان.
]]>
ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو Sun, 07 Dec 2008 00:00:00 +0000