ئه‌مڕۆ 9/10/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كان و نوێنه‌رى رێكخراوى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ڵمانى بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى giz يادداشتنامهيهكى لێكتێگهيشتنيان واژوو كرد.
ئه‌م ياداشتنامهيه تايبه‌ت ده‌بێت به ره‌خساندنى هه‌لى كار، گه‌شه‌پێدانى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان و هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى.
شه‌شه‌مين پێشانگاى (مينێكس) بۆ كانزاكان، ماكينهى كانزا و ئه‌ليكترۆنى تايبه‌ت به‌م بواره له شارى ئه‌زمير - توركيا له ماوه‌ى 23-26/ 10/ 2019 سازده‌كرێت.
به‌شداربوو بڕى (50) دۆلار ده‌دات بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارييانه:
- مانه‌وه له هۆتێلى چوار ئه‌ستێره.
- نانى ئێواره.
- گواستنه‌وه‌ى به‌شداربوو له هۆتێل بۆ پێشانگا وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
- به‌شدارى كردن به خۆڕايى له پێشانگا.
- رێكخستنى ديدارى له‌گه‌ڵ به‌شداربووه‌كانى تر‌ى پێشانگا.
ئه‌وانه‌ى به نيازن به‌شداربن له‌م پێشانگايه به زووترين كات سه‌ردانى ژوور (به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان) بكه‌ن.
به به‌شدارى 1500 خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌ر و 250 كۆمپانياى عه‌ره‌بى و توركى، رۆژانى 19-22/ 11/ 2019 له شارى ئه‌سته‌نبۆڵ چواردهههمين كۆڕبه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئابوورى توركى - عه‌ره‌بى سازده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ى به نيازن به‌شداربن له‌م كۆڕبه‌نده به زووترين كات سه‌ردانى ژوور (به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان) بكه‌ن بۆ تۆماركردن.
رۆژى 8/10/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له غوڵام ره‌زا ئه‌نساڕى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ كاروبارى ئابوورى و بازرگانى.
له دانيشتنێكدا كه ژماره‌يه‌ك له كۆمپانيا و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلامى ئێران ئاماده‌بوون باس له په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان و پته‌وكردنى زياترى ئه‌م په‌يوه‌ندييانه كرا.
هه‌ردوولا له نزيكه‌وه گوێ يان گرت له كێشه‌و گرفتى بازرگانان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى دوو مه‌رزى نوێ له نێوان هه‌رێم و ئێران، كردنه‌وه‌ى بازاڕى ئازاد له سنوره‌كان و ده‌ستنيشان كردن و زانينى گرنگترين كێشه‌و گرفته‌كان كه رووبه‌روى بازرگانان ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...